شارپرێس:
ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا نرخى دۆلار جێگیریى به‌خۆیه‌وه بینى ئه‌ویش دواى ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌ى له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو تۆماری كرد.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌عێراق نرخى دۆلار به‌راورد به‌ڕۆژانى ڕابردوو تاڕاده‌یه‌ك جێگیرى به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى 100 دۆلار له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 150 هه‌زارو 100دینارى عێراقى بوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر ئه‌مڕۆ نرخى 100 دۆلار له‌كاتى داخستنى بازاڕدا 150 هه‌زارو 200 دینار بووه‌و به‌راورد به‌ڕۆژانى ڕابردوو نرخى دۆلار تاڕاده‌یه‌ك جێگیریى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له‌كۆتا نرخى دینارى عێراقیدا دابه‌زینى به‌رچاوى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى تۆماركرد‌و 100 دۆلار گه‌یشته 150 هەزارو 500 دینار.
هه‌ر ئه‌مڕۆش جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندبوو، به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له‌زیاتر به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار، بانكى ناوه‌ندى بڕى سێ ملیار دۆلار له‌داهاتودا ده‌خاته بازاڕه‌وه.
ئ.ق