توشبون بەنەخۆشی گورچیلە له‌هه‌رێمى كوردستان ڕوو له‌زیادبونه‌

کوردستان

13/06/2021‌ 764 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توشبوون بەنەخۆشیەکانی گورچیلە لەپارێزگای هەڵەبجە بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبوەتەوەو بەپێی ئامارەكانی سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلە، توشبون بەنەخۆشی گورچیلە ڕۆژ بەڕۆژ لەبەرزبونەوەدایه‌.


ئاریان عەلی سەرۆكی ڕێكخراوی گورچیلەپارێز بەشارپرێس وت:"لەهەرێمی كوردستان حەوت هەزار نەخۆشی گورچیلەمان هەیە، به‌ڵام ئه‌و ژمارەیه‌ لەزیادبوندایە، ئەو نەخۆشانەی پەیوەندیده‌كه‌ن بەڕێكخراوەكەمانەوە سیڤیان بۆ پڕدەكەینەوەو هاوكاریان دەبین لەڕوی مادی‌و مەعنەویەوە".

ئامارەكانی سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلە دەریدەخات، ڕێژەی توشبون بەنەخۆشی گورچیلە زیادیكردوە، 402 شوشتنەوەی گورچیلە ئەنجامدراوە له‌گه‌ڵ 13 نه‌شته‌رگه‌رى چاندنی گورچیلە، ششتنەوەی هەر گورچیلەیەكیش 300 هەزار دینار تێچوەكەی بووەو چاندنی هەر گورچیلەیەكیش 45 ملیۆن دیناری تێچوە لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان.

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ تەحسین كەریم پزیشكی یاریدەدەر باس لەوەدەكات، ئەوانه‌ى نەخۆشی شەكرە یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان نەخواردنی شلەمەنیی‌و نەخواردنی سەوزەواته‌كان یان نه‌خواردنەوەی ئاو لەكاتی پێویستدا، هۆكاری بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبونن بەنەخۆشیه‌كانى گورچیلە.

به‌گوێره‌ى ئامارێكی بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش، ته‌نها لەمانگی ڕابردوودا هەزارو 261 شووشتنەوەی گورچیلە لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد لەسلێمانی ئەنجامدراوە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا دوو هەزارو 75 شووشتنەوەی گورچیلە لەكۆی سەنتەرەكانی گورچیلەی دەستكرد لەدەوروبەری شاری سلێمانی ئەنجامدراوە.

بەپەلە