ڕێواز فایەق: لەسەر پرسی موچە نەبێت کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامنادرێت

کوردستان

14/06/2021‌ 1231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە تاوەکو کۆبوونەوەی داهاتوو لەبارەی بودجەو مووچە نەبێت، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "کۆبونەوەی داهاتوو لەبارەی پرسی بودجەو موچە دەبێت".

 
د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەڕووداوی ڕاگەیاندوه‌، کۆبوونەوەی داهاتوویان لەبارەی پرسی بودجەو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
 
لەبارەی پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان کە ڕۆژى یه‌كى تەمموزی هەموو ساڵێک دەستپێدەکات، د.ڕێواز دەڵێت:''ئەمساڵ پشوو نییە".
 
ئەگەرچی سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەڕۆژی کۆبوونەوەکە نەکردوه‌، بەڵام بەوتەی خۆی، هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکە ناکرێت تاوەکو لەسەر پرسی مووچەو بودجە دانیشتن نەکەن‌و ئێستاش ئامادەکاریی بۆ دانیشتنەکە دەکەن.