شارپرێس:
وەزارەتی کۆچو کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی دوایین سەرژمێریی، ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ 37 هەزار خێزان کەمیکردووە، لەکاتێکدا لەساڵی 2014 ئەو ژمارەیە 750 هەزار خێزان بوو.
کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچو کۆچەرانی عێراق بەڕۆژنامەی "سەباح"ی ڕاگەیاندووە، لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان 26 کهمپی ئاوارەکان ماون لەو ژمارەیەش 16یان لەپارێزگای دهۆکو شهشیش لەهەولێرو چوار کهمپیش لهسلێمانیی، "لەچەند مانگی ڕابردووشدا 50 کهمپی ئاوارەکانیان داخستووە".
بەقسەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کۆچو کۆچبەران، لەسەرتاسەری عێراقدا 37هەزار خێزانی ئاوارە لەکهمپەکاندا ماون کە لەوژمارەیە 30 هەزاریان لە کهمپەکانی هەرێمو ئەوانی تریش لەکهمپەکانی فەلوجە لەپارێزگای ئەنبارو کهمپی جەدعە لەنەینەوا، "بەشی هەرەزۆری ئاوارەکانی نیشتەجێی کهمپەکانی هەرێمیش خەڵکی شنگالو ناوچەکانی دەوروبەری ئەو قەزایەن".
نوری باسی لەوەکردووە، گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بەخواستی خۆیان دەبێت نەوەک بەزۆری، بەتایبەت ئەگەربێتو ئەو ناوچانەی بۆیان دەگێڕدرێنەوە لەڕووی ژێرخانی ئابوورییو ئەمنییەوە کەموکوڕیان هەبێت.
جەختیشیکرۆدتەوە، لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا لەهەوڵی ئەوەدان ئاستەنگەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵو حاڵی خۆیان کەمبکەنەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی