سودەکانی هەنجیر بۆ خانمانی دوو گیان

تەندروستی

14/06/2021‌ 1407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەک زانراوە هەنجیر چەندین ڕەگەزی خۆراکیی گرنگی وەک ڤیتامینەکان‌و کانزاو دژە ئۆکسێنەکانی تێدایە کە چەندین سوودیان بۆ ئافرەتی دووگیان هەیە، لەگرنگترین ئەو سوودانەش:

هەنجیر ڕەگەزە خۆراکپێدەرو کانزاکانی لەهەموو میوەکانی تر زیاتر تێدایە، بەشێوەیەک دەوڵەمەندە بەکالیسیۆم‌و ئاسن‌و پۆتاسیۆم‌و زینک کە هەموو ئەوانە وەک ڕەگەزی خۆراکپێدەری گرنگ بۆکاتی دووگیانی هەژمار دەکرێن.

هەنجیرە دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەکان، کە لەکاتی دووگیانیدا ڕێگری لەقەبز بوون دەکات. چەندین لێکۆڵینەوە سەلماندوویانە کە هەنجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین ب6 کە یارمەتیدەرە کە سووککردنی دڵتێکەڵهاتنی بەیانیان.

ئەنزیمی شیکەرەوەی پڕۆتینەکان کە لەناو هەنجیردایە، بۆکاتی دووگیانی یارمەتی خێراکردنی پرۆسەی هەرسکردن دەدات. هەنجیری وشک بڕێکی زۆر ترشی ئۆمیگا3ی تێدایە کە بۆ گەشەی کۆرپەلە پێویستە.

هەنجیر یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەکەمخوێنی لەکاتی دووگیانی دەدات، کار لەسەر بەهێزکردنی ئێسکەکان دەکات.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە