ئایا چاویلکەی زیرەک شوێنی مۆبایلە هۆشمەندەکان دەگرێتەوە؟

هەمەڕەنگ

14/06/2021‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕابیتەی ئەڵمانیی بۆ تەکنەلۆژیای زانیارییەکان، لەئێستادا چاویلکەی زیرەک نوێترین گۆڕانکاریی تەکنەلۆژییە، بەشێوەیەک ئەو چاویلکەیە پشت بەتەکنەلۆژیای راستیی بەهێزکراو Augmented Reality دەبەستێت، ئەویش بەدەرخستنی زانیارییەکان لەچوارچێوەی بینینی ئەوکەسەی لەچاوی دەکات.

ڕابیتەکە دەڵێت، کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان کار لەسەر ئەوەدەکەن پەرە بەچاویلکە زیرەکەکان بدەن، بەشێوەیەک بتوانرێت لەداهاتوودا شوێنی مۆبایلە هۆشمەندەکان بگرێتەوە، بۆنمونە ئەو چاویلکەیە بتوانێت بەیەکچاوتروکاندنێکی کەسی بەکارهێنەر، زانیاریی لەسەر ئەو چێشتخانەیە پیشانبدات کە لەبەرامبەری ڕاوەستاوە.

بۆئەوەش چاویلکەکە بەشێوەیەکی باشتر بۆ ژیانی ڕۆژانە گونجاوبێت، لەئێستادا کار لەسەر ئەوەدەکرێت چاویلکەکان بچووکتر بکرێنەوە تاوەکو وەکو چاویلکەی ئاساییان لێبێت، جگەلەوەی هەوڵدەدرێت ماوەی کارکردنی پاترییەکەشیان زیاتر بکرێت.

و: ئاکۆ ئاڵی