شارپرێس:
پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش لەپەرلەمانی کوردستان یاوه‌رى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كرد بۆ دیدارى سزادراوانى بادینان، له‌دیدارێكى شارپرێسدا زانیارى له‌باره‌ى شوێنى مانه‌وه‌یان‌و دیدار له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان ئاشكراده‌كات.
شاخه‌وان ڕه‌ئوف سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش لەپەرلەمانی کوردستان به‌شارپرێسى وت:"پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى سزادراوانى بادینانمان كرد له‌گرتوخانه‌ى ئاسایشى گشتى هه‌ولێر".
وتیشى:"سه‌ردانه‌كه‌مان سێ كاتژمێرى خایاند‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كێك له‌سزادراوانیش نیو كاتژمێر دیدارمان كرد‌و به‌وردى له‌ته‌ندروستى‌و شوێنى مانه‌وه‌یان‌و خواردنیانمان كۆڵیه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو سه‌عات 11 چوینه ئاسایشى گشتى هه‌ولێرو هاوكات ئێمه واده‌ى دیدارمان بۆ كه‌سوكارو خانه‌واده‌كانیان وه‌رگرت‌و دوێنێش كه‌سوكاریان چونه زیندان‌و به‌ئازیزانیان شادبونه‌وه".
ئاشكراشیكرد، "به‌گوێره‌ى ئه‌و په‌یامانه‌ى به‌ئێمه دراوه، بڕیاروایه دواى 15ى مانگ جێگه‌و ڕێگه‌یان باشتر بكرێت‌و په‌یوه‌ندیكردنیشیان به‌ده‌ره‌وه‌ى زیندان له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه زیاد ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان، به‌گشتى خواردن‌و شوێنى مانه‌وه‌و ته‌ندروستیشیان باشه‌و باشتریش ده‌كرێت".
ده‌شڵێت:"داوامان له‌سزدراوانى بادینان كرد ڕوبه‌ڕوى هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه له‌زیندان پێمان بڵێن، به‌ڵام ئه‌وان جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌و ڕوبه‌ڕوى هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراویش نه‌كراونه‌ته‌وه".