ئەمریکاو میلیشیا شیعەکان خەڵات لەسەر یەکتری دادەنێن

عیراق

14/06/2021‌ 831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمریکاو میلیشیا شیعەکان هەریەکەو بەجیا، خەڵات دادەنێن بۆ زانیاریی پێدان لەبارەی یەکترەوە.


میلیشیاکانی "مقاوەمەی عێراقی" لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن، پارەیەکی زۆر بەوکەسانە دەدەن کە زانیارییان لەسەر ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکاو مۆسادی ئیسرائیل بدەن.

ئەو میلیشیایانە دەشڵێن، ئامانجیان لەوکارە ڕوبەڕوبونەوەی وەحشیگەریی داگیرکاریی ئەمریکاو ڕۆڵی تاوانکارانی زایۆنییەتە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتێکی 3 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەوکەسانە دیاریکردووە، کە زانیاری لەسەر ئەوکەسانە پێبدات کە بەمووشەک یان درۆن هێرشدەکەنەسەر دامەزراوەکانی ئەمریکا لەعێراق.