ڤاکسینه‌ ئێرانیه‌كه‌ش مۆڵەتی وەرگرت

جیهان

15/06/2021‌ 921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند، ڤاکسینی "بەرەکەت"ی کۆرۆنای ئێرانیی، مۆڵەتی بەکارهێنانی وەرگرتوەو لەسەر بنەمای ئەو مۆڵەتە بەمنزیکانە دەستدەکەن بەکوتانی هاوڵاتیان.


سەعید نمەکی وەزیری تەندروستیی ئێران لەمیانی کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی تەندروستیی لەپارێزگای مەرکەزی لەناوەڕاستی ئەو وڵاتە ئاشكرایكرد، "دەمەوێت مزگێنییەکتان پێڕابگەیەنم کە ئەویش ئەوەیە ڤاکسینی "کۆڤ ئێران بەرەکەت"ی تایبه‌ت به‌کۆرۆنا، مۆڵەتی بەکارهێنانی وەرگرتوه‌".

لەبەشێکی تری قسەکانیدا وەزیرە ئێرانییەکە وتی:"شەوانی زۆر نەخەوتووم، کە لەزۆرینەی شەوەکاندا نەخەوتنەکەم بەهۆی دڵەڕاوکێوە بوو، بەڵام شەوی ڕابردوو لەدڵخۆشیدا خەوم لێنەکەوت، سوپاس بۆخوا ئەو بەڵێنەمان بەجێگەیاند کە بەخۆماندابوو".

نمەکی باسی لەوەشکرد، ڤاکسینی بەرەکەت دەچێتە پاڵ ئەو ڤاکسینانەی تر کە لەو وڵاتەدا هاوڵاتیانی پێ دەکوترێت.

و: ئاکۆ ئاڵی