شارپرێس:
لەسەر گرانی بەنزین‌و ناڕەزاییه‌كانى پزیشکانی نەخۆشخانەی هیوا دوو یاداشت له‌ڕێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه ئاراستەی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەکرێت.
د.كازم فاروق ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، دواى ناڕه‌زاییه‌كانى شۆفێرانى تاكسى‌و ناڕه‌زاییه‌كانى پزیشكان‌و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌شارى سلێمانى، به‌دوو یاداشت له‌ڕێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێت.
وتیشى:"داوامانكردوه پێویسته له‌پرسى به‌نزیندا وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان هه‌رچى زوه بێته‌سه‌رخه‌ت‌و چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكات".
ئه‌وه‌شى وت:"یاداشتى دوه‌میش تایبه‌ته به‌كێشه‌كانى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به‌شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشخانه‌ى هیوا كه دوو كێشه‌ى سه‌ره‌كیان هه‌بوو، یه‌كێكیان له‌باره‌ى كوالێتى ده‌رمانى نه‌خۆشه‌كانه‌و ئه‌وى دیكه‌ش كێشه‌ى شایسته داراییه‌كانیانه".