زانیوته‌ هه‌ندێك خه‌ون هۆكارى تێكچونى ته‌ندروستیه‌

تەندروستی

15/06/2021‌ 318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پزیشکێکی ڕوسیی پسپۆڕی بواری مێشک‌و دەمارەکان دەڵێت، هەندێک لەخەونەکان ئاماژەن بۆ تێکچوونی دۆخی تەندروستیی کەسەکە.

دکتۆر دینیس زاخارۆڤ لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی "میدیک فۆروم" دەڵێت:"پەیوەندییەکی دیاریکراو هەیە لەنێوان خەونەکان‌و ته‌ندروستى كه‌سه‌كاندا".

بەوتەی ئەو دکتۆرە، ئەوکەسانەی بەشێوەیەکی بەردەوام خەونی سەیر سەیر دەبینن، دەکرێت ئاماژەبێت بۆ تێکچوونی تەندروستیی كه‌سه‌كان.

زاناخارۆڤ ئەوەشی وتووە، بەگشتیی نابێت وەک ئاماژەی بوونی کێشەی تەندرووستیی سەیری خەونەکان بکرێت، لەبەرئەوەی زۆرینەی خەڵک خەون دەبینن، بەڵام وەک پزیشکەکە ڕوونیکردۆتەوە نابێت خەونەکە هەستێکی بێزارکەر بۆکەسەکە درووستبکەن.

ئەو دەڵێت: کاتێک کەسەکە لەسەرەتادا بەدەست مۆتەکەوە دەناڵێنێت، ڕەنگە ئەوە ئاماژەبێت بۆ تێکچوونێکی دیاریکراوە، کاتێکیش خەونە بێزارکەرو ماندووکەرەکان دەبنەوە، ئەوە لەوکاتەدا دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

و: ئاکۆ ئاڵی