شارپرێس:
پزیشکێکی پسۆڕی ئیماراتی دەڵێت، خوێنبەخشین لایەنێکی گرنگی چاودێرییو تەندروستیی گشتییە، بەوپێیەی ڕۆژانە گیانی هەزاران کەس لەمردن ڕزگاردەکاتو دۆخی تەندروستیی چەندین نەخۆشیش باشتردەکاتەوە.
دکتۆر عادل سجوانی پزیشکی پسپۆڕی خێزانیی دەڵێت، بەخشینی خوێن پێنج سودی تەندروستیی بەکەسەکە دەگەیەنێت کە ئەوانیش بریتین لەزیادبونی چالاکیی جەستە بۆ بەرهەمهێنانی خوێنی نوێ، چالاککردنی سوڕی خوێن، کەمکردنەوەی ڕێژەی ئاسنی کەڵەکەبوو لەناو خوێندا، کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەجەڵتەو پێشگریکردن لەنەخۆشیی شێرپەنجە، ئەوە جگە لەکاریگەرییە دەرونییەکانی پرۆسەکە لەسەر کەسی خوێنبەخش بەوەی هەستی ئاسوودەییو خودرزامەندی بۆ دروستدەبێت بەوەی یارمەتیی کەسانی تری داوە.
هەروەک بەگوێرەی بابەتێکی پزیشکی کە پێگەی وەزارەتی تەندروستیی ئیمارات بڵاویکردۆتەوە، زۆرینەی کەسانی ساغ هەموو 56 ڕۆژێک دەتوانن خوێنی خۆیان ببەخشن.
لای خۆیشییەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، هیچ پاساوێک نییە بۆئەوەی لەماوەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنادا خۆمان لەبەخشینی خوێن دوربخەینەوە، ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەوکەسانەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە، دوای تێپەڕبوونی 14 ڕۆژ بەسەر خۆکوتانەکەدا دەتوانن خوێن ببەخشن.
و: ئاکۆ ئاڵی