پێكهاتەی پێشبینیكراوی پورتوگال بەرامبەر هەنگاریا

وەرزش

15/06/2021‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆی ڕۆژی سێشەم هەڵبژاردەی پورتوگال‌و هەنگاریا لەڕكابەرییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا (یۆرۆی 2020) ڕووبەڕووی یەكتردەبنەوە.

پورتوگال‌و هەنگاریا لەكۆمەڵەی شەشەمی پاڵەوانێتییەكەن‌و ئەو كۆمەڵەیە بەكۆمەڵەی مەرگ ناسراوە، كە هەریەكە لەپورتوگال‌و هەنگاریاو فەڕەنساو ئەڵمانیای تێدان.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەڵبژاردەی پورتوگالی بڵاوكردووەتەوەو نوسیویەتی، پورتوگال بەسەرجەم یاریزانە هێرشبەرە بەهێزەكانەوە یاریدەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پورتوگال:
گۆڵپارێز: ڕۆی باتریسیۆ
هێڵی بەرگری: سیمیدیۆ، خۆسیە فۆنتی، ڕۆبن دیاز، نۆنۆ مێندز
هێڵی ناوەڕاست: برۆنۆ فێرناندز، ئۆلیڤێرا، جێریرۆ
هێڵی هێرشبردن: بێرناندۆ سێلڤا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، دیۆگۆ گۆتا

ڕەنج ڕەسوڵ