ئیریكسن وێنەیەك لە نەخۆشخانە بڵاودەكاتەوە

وەرزش

15/06/2021‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیان ئیریكسنی دانیماركی و یاریزانی ئینتەرمیلان وێنەیەكی خۆی لە نەخۆشخانە بلاوكردەوە و خۆشەویستی بۆ هاوڕێیانی دەربڕی و دڵنیایی پیدان.

كریستیان ئیریكن لەسەر وێنەكەی لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر نوسیویەتی، سوپاس بۆ هەموو لایەك، سواس بۆ ئەو هەموو هەواڵپرسین و خۆشویستنەیكە بۆ خۆم و خانەوادەكەم هاتووە.

نوسیویەتی، لە ئێستادا پێویستە كۆمەڵێ پشكنینی تر ئەنجامبدەم و لە نەخۆشخانە بمێنمەوە، بەڵام هانی هاوڕێكانم دەدەم بۆ یارییەكانی ئایندە سەركەوتووبن لە پێناو هەموو دانیماركییەكان.

لە یاری نێوان دانیمارك و فینلەندا لە یۆرۆی 2020 كریستیان ئیریكسن توشی جەڵتەی دڵ بوو، پاش ئەوەی گەیشتە حالەتی مردن لەلایەن فریاگوزاری خیرای بوژاندنەوەی دل ژیانی پیبەخشرایەوە.



رەنج ڕەسول