شارپرێس:
بانكى ڕافیده‌ین له‌عێراق ڕایگه‌یاند بڕى 5ملیۆن دینار به قه‌رز ده‌ده‌نه ئه‌و خوێندكار‌و مامۆستایانه‌ى له بوارى خوێندنى باڵا ده‌خوێنن.
بانكى ڕافیده‌ین ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، بانكى ڕافیده‌ین بڕیاریداوه به پێدانى قه‌رزێكى 5 ملیۆن دینارى به مامۆستا‌و خوێندكارانى بوارى خوێندنى باڵا بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه له زانكۆ حكومى و ئه‌هلیه‌كان له‌بوارى خوێندنى بالا ده‌خوێنن.
بانكى ڕافیده‌ین له‌عێراق ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌م بڕیاره‌یان بۆ توێژێكى گرنگ بوه له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى له‌عێراق.
له‌هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2014وه هه‌موو جۆره قه‌رزو پێشینه‌یه‌ك بۆ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكار‌و مامۆستایان ڕاگیراوه.
ئ.ق