تایبەتمەندییەكی پەیوەندی تەلەفۆنی لە ئەندرۆید 12

هەمەڕەنگ

15/06/2021‌ 237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای گۆگڵ ڤێرژنی ئەندرۆید 12 ی ئاشكرا كرد، بەڵام تا ئێستا بە فەڕمی ڕاینەگەیاندووە و بۆ مۆبایلەكانی نەناردووە.

ڤێرژنە نوێیەكە لە جۆری بێتا لەسەر مۆبایلەكانی گۆگڵ پێكسڵ هەیە و هێشتا بە تەواوی ڕانەگەیەندراوە و لە ژێر تاقیكردنەوەدایە.

ڤێرژنە نوێیەكە تایبەتمەندیەكی نوێی هەیە،لە كاتی ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی شریتێكت بۆ دەكرێتەوە كە زانیای لەسەر پەیوەندییەكە و ماوەی قسەكردنی تێدایە.

ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی سیمكارت نییە، بەڵكو بۆ پەیوەندییەكانی ڤایبەر و واتس ئەپ و سكایپیشە كە زانیاری تەواو لەسەر پەیوەندی و ماوەی قسەكردن دەدات و دەتوانیت بە ئاسانی بگەڕێیتەوە سەری.

ڕەنج ڕەسوڵ