شارپرێس:
لەسەرەتای ئهمساڵهوه تێکڕای بۆمبە ئهتۆمیهكانى نۆ وڵاتە ناوەکییەکەی جیهان گهیشتۆته 13 ههزارو 80 بۆمب، بەراورد بەساڵی ڕابردوش بهڕێژهیهكى كهم کەمیکردوه، ئهوهش ئاشكراكراوه، هەریەک لەئەمریکاو ڕوسیا خاوەنی زیاتر لە90% بۆمبە ئهتۆمیهكانى جیهانن.
بەپێی ڕاپۆرتی ژمارهیهك توێژەر، دوای ئەوەی لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، وڵاتانی خاوەن چەکی ئهتۆمى دەستیانکرد بەکەمکردنەوەی ژمارەی بۆمبەكانیان، بەڵام لەئێستادا ئەو کەمکردنەوەیە نەک خاونهبۆتهوه، بەڵکو ئاماژەکان ئەوە پیشاندەدات کە ژمارەکە ڕووی لەهەڵکشانکردووە، هەروەک چۆن وڵاتە ناوەکییەکان ڕایانگەیاندووە، دەستدەکەن بەنوێکردنەوەوەی جبهخانە ناوەکییەکانیان.
هانز کریستنسن لەپەیمانگای نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئاشتی "سیبری" دەڵێت:"پێدەچێت ئەو کەمکردنەوەیەی جبەخانە ناوەکییەکان کە لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابروو پێی ڕاهاتبووین، لەئێستادا بەرەو پاشەکشە بڕوات".
پەیمانگاکە ڕونیکردۆتەوە، لەسەرەتای ساڵی 2021دا، تێکڕای بۆمبە ناوەکییەکانی نۆ وڵاتە ناوەکییەکەی جیهان کە بریتین لە(ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، چین، ڕوسیا، ئیسرائیل، هیند، پاکستانو کۆریای باکور دەگاتە 13 ههزارو 80 بۆمبی ئهتۆمى، ئەوەش بەراورد بەساڵی ڕابردوو بهڕێژهیهكى کەم ڕوی لەکەمیکردووە کە بریتى بوو له 13ههزارو 400 بۆمبی ئهتۆمى.
کریستنسن دەشڵێت:"لەسەرتاسەری جیهان بەرنامەیەکی زۆر چڕوپڕی نوێکردنەوەی چەکە ئهتۆمیهكان دەستی پێکردووە، پێدەچێت وڵاتە ناوەکییەکان گرنگی چەکە ناوەکییەکانیان لەستراتیژییەتی سەربازیاندا بەرزکردبێتەوە".
توێژەرەکەی پەیمانگای ستۆکهۆڵم ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو گۆڕانکارییە لای هەریەک لەئەمریکاو ڕوسیا هەستی پێدەکرێت کە خاوەنی زیاتر لە90% بۆمبە ئهتۆمیهكانى جیهانن.
ڕونیشیکردۆتەوە، هێشتا زووە باس لەوەبکرێت کە ئیدارەی جۆ بایدن لەبارەی چەکە ئهتۆمیهكانهوه سیاسەتێکی جیاواز لەئیدارەی ترەمپ پەیڕەو دەکات یان نا.
ڕاپۆرتەکە دەشڵێت:"سەرجەم وڵاتە ناوەکییەکانی تری جیهان، یان پەرە بەچەکو سیستمی نوێی چەک دەدەن یان ڕایانگەیاندووە کە نیازی کارێکی لەوشێوەیان هەیە".
و: ئاکۆ ئاڵی