نرخی نەوت دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی

جیهان

16/06/2021‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئه‌مڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکردو 74 دۆلارى تێپه‌ڕاند.


لەدرێژەی بەرزبوونەوە بەردەوامەکانی نرخی نەوت، لەبازاڕەکانی جیهاندا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە74 دۆلارو 68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 66 سەنت بەرزبووەوە هەر بەرمیل بە 72 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندە ئابورییەکانی جیهان، خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لەئەمریکاو ئەوروپاو ئاسیا بەرزبووەتەوە کە هاوکاتە لەگەڵ ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بەهاتوچۆ لەناوچە جیاجیاکانی جیهان بەهۆی کۆرۆناوە.