ڕۆناڵدۆ چوار ملیار دۆلار زیانی بەكۆكا كۆلا گەیاند

وەرزش

16/06/2021‌ 240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا بۆ یۆرۆی ساڵی 2020، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەدورخستنەوەی دوو شووشەی كۆكا كۆلا زیانی 4 ملیار دۆلاری بەكۆمپانیاو كارگەی كۆكا كۆلا گەیاند.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی‌و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، كە یەكێكە لەباشترین یاریزانەكانی جیهان، تائێستا هیچ ڕیكلامێكی بۆ خواردنەوە گازییەكان نەكردووە.

لەڕاپۆرتی ڕۆژنامەكاندا هاتووە، تەنها یەكجار كۆمپانیای "پێپسی" وێنەیەكی رۆناڵدۆی وەكو ڕیكلام بەكارهێنا، دواتر وێنەكەیان لابردو داوای لێبوردنیان لەو یاریزانە كرد.

لەكۆنگرەكەدا ڕۆناڵدۆ دوو شوشەی كۆكا كۆلای بۆ دانراوە، هەردوو شوشەكە دوردەخاتەوەو دەبەیەك ئاو هەڵدەگرێت‌و دەڵێت:"ئاو بخۆنەوە".

میدیا جیهانییەكان ئاشكرایانكرد، لادانی شوشەی كۆكا كۆلا لەلایەن ڕۆناڵدۆوە بوو بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكە 1.6% زەرەر بكات‌و داهاتی لە242 ملیار دۆلارەوە بۆ 238 ملیار دۆلار دابەزی.

ڕەنج ڕەسوڵ