ئەستێرەیەكی پورتوگال ڕوو لەبەرشەلۆنە دەكات

وەرزش

16/06/2021‌ 269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامە ئیسپانییەكان ئاشكرایانكردووە، بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی‌و یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی ئارەزووی ئەوە دەكات بچێتە یانەی بەرشەلۆنە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی هەردوو یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی سێرجیۆ ئەگوێرۆو ئیریك گارسیای بەفەڕمی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نوسیویەتی، بێرناردۆ سێلڤایش دەیەوێت بچێتە یانەی بەرشەلۆنەو لەگەڵ هاوڕێكانی یاری بكات.

باس لەوەدەكرێت، یانەی بەرشەلۆنەو مانچستەرسیتی دەیانەوێت دوو یاریزان بگۆڕنەوە، بێرناردۆ سیلاو جواو كانسێلۆ بۆ كامپ نۆ، عوسمان دیمبڵی‌و سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ بۆ ئیتیحاد.

رەنج ڕەسوڵ