ئۆنەر مۆبایلێكی چەماوە ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

16/06/2021‌ 420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ئۆنەری وەبەرهێنی ئامێرە هۆشمەندەكان بۆ یەكەمجار خۆی بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێكی شاشە چەماوە ئامادە دەكات‌و شاشەی مۆبایلەكە لەجۆری BOEو Visionox دەبێت.

كۆمپانیای ئۆنەر دەیەوێت بچێتە ڕیزی ئەو كۆمپانیایانەوە كە مۆبایلی چەماوە بەرهەمدەهێنن‌و بۆ كۆتایی ئەمساڵ مۆبایلێكی چەماوە بەرهەمدەهێنێت، كۆمپانیای شاومیش دەیەوێت دووەم مۆبایلی چەماوەی خۆی بەرهەمبهێنێت.

هەروەها كۆمپانیای سامسۆنگ دەیەوێت دوو مۆبایلی چەماوەی تر لەمانگی هەشتی ئەمساڵ ڕابگەیەنێت‌و یەكێك لەو مۆبایلانە مۆبایلی Z Fold3 دەبێت.

شاشەی چەماوەو پێشكەوتوو لەلایەن كۆمپانیای سامسۆنگەوە بەرهەمدەهێنرێت، كۆمپانیا ژاپۆنییەكە یارمەتی كۆمپانیاكانی ڤیڤۆو مۆتۆڕۆلیش دەدات بۆ ئەوەی لەبەرهەمە چەماوەكانیاندا شاشەكانی كۆمپانیای سامسۆنگ بەكاربهێنن.

ڕەنج ڕەسوڵ