بەو پێنج خۆراکە کێشی جەستەت دابەزێنە

تەندروستی

16/06/2021‌ 415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەگەربێت‌و لەپێگەی "گوگڵ" بنوسیت باشترین خواردن بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە چییە، ئەوە هەزاران بۆچوونت بەرچاو دەکەوێت، بەڵام پسپۆڕان‌و شارەزایانی ئەو بوارە چی دەڵێن؟

بەگوێرەی پێگەی "ئیت زس"، پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن پێنج جۆر خۆراک لەدابەزاندنی کێشی جەستە توانایەکی ناوازەیان هەیە، ئەو خۆراکانە هەرچەندە ئاسان دەستدەکەون، بەڵام سودە تەندروستییەکانیان بێوێنەن، کەوانیش بریتین لە:

سەوزە گەڵادارەکان
سەوزە گەڵادارەکان کار لەسەر سووتاندنی چەوریی‌و لەدەستدانی کێشی جەستە دەکەن، لەبەرئەوەی بڕێکی کەم کالۆریان لەخۆگرتووەو بڕێکی زۆر لەڕیشاڵ‌و دژە ئۆکسێنەکانیان تێدایە.

لەنمونەی سەوزە گەڵادارەکان وەک سپێناخ، کاهوو، جەرجیر.

چەورییە تەندروستەکان
بەوتەی پسپۆڕان چەورییە تەندروستەکان یارمەتی لەدەستدانی کێش‌و زیادکردنی زیندەپاڵ دەدەن، ئەویش لەڕێگای بەکارهێنانی وەک سەرچاوەیەکی وزەو خەزن نەکردنی لەجەستەدا، جگەلەوەی هەستی تێربوون بەکەسەکە دەبەخشن، چونکە هەرسکردنیان کاتێکی زۆری دەوێت، وەک ماسی، ئاڤۆکادۆ، چەرەساتەکان.

شۆڤان
خواردنی شۆڤان جگەلەوەی ئاستی تەرکیز بەهێز دەکات، لەهەمانکاتدا توانایەکی گەورەی هەیە لەلابردنی چەوری ورگ‌و دەستکەوتنی کێشێکی تەندروست‌و کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، بەشێوەیەک ئەگەربێت‌و بەیانیان بڕێکی مامناوەند شۆڤان بخورێت، ئەوە تەنها لەماوەی 14 ڕۆژدا کاریگەرییەکانی بۆ لەدەستدانی کێشی جەستە دەردەکەوێت.

میوە ڕەنگ سورەکان
میوە ڕەنگ سورەکان نەوەک هەر لەپێشگریی لەتووشبون بەنەخۆشییەکان‌و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستەو باشکردنی سوڕی خوێن‌و ڕێگریکردن لەپیربوونی پێشوەختە ڕۆڵیان نییە، بەڵکو بەهۆی بوونی مادە کیمیاییە سروشتییەکانەوە کە ڕێگە لەدروستبونی چەوری دەکەن، کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر دابەزاندنی کێشی جەستە هەیە، لەناویاندا شووتی، فراولە، تووی کێوی.

پڕۆتینی بێ چەوری
پرۆتین بژاردەیەکی نمونەییە بۆ دابەزاندنی کێش بەمەرجێک خاڵی بێت لەچەوری، لەبەرئەوەی پڕۆتینەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لەدروستکردنی هەستی تێربون، جگەلەوەی ئاستی سوتاندنی چەوری بەرزدەکەنەوە، بەتایبەت لەناوچەی ورگدا.

و: ئاکۆ ئاڵی