توشبونت بەنەخۆشیی بکوژی بێدەنگ لەڕێگای چوار نیشانەوە بناسەوە

تەندروستی

16/06/2021‌ 692 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نەخۆشیی "چەوری سەر جگەر" کە بەبکوژی بێدەنگ ناسراوە، دەکرێت لەڕێگای کۆمەڵێک نیشانەوە بناسرێتەوە وەک هەستکردن بەماندوێتی بەردەوام، لەدەستدانی حەزی خواردن، لەدەستدانی کێش، لاوازی ماسولکە، هەستکردن بەدڵتێکەڵهاتن، بوونی ئازار لەناوچەی جگەر.

بەگوێرەی پێگەی "ئێکسپرێس" دەکرێت لەڕێگای چوار نیشانەوە بزانرێت کە کەسەکە بەشێوەیەکی توند تووشی چەوری جگەری بووەو دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات.

1.  سوربونەوەی دەستەکان
یەکێتیی جگەری بەریتانی دەڵێت لەقۆناغە بەراییەکانی تووشبوون بەچەوری جگەر، دەستەکان سوور هەڵدەگەڕێن‌و پەڵەیان لەسەر دروستدەبێت.

2. پەنجەی ناڕێک
کاتێک بەشی سەرەوەی پەنجەکان لەبەشی خوارەوە پانترو ئەستوورتر دەبن، دەکرێت ئەوە وەک ئاماژەیەک بۆ تووشبوون بەنەخۆشییەکە هەژمار بکرێت.

3. نینۆکی سپی
ئەوە دەستەواژەیەکی پزیشکییەو مانای دەرکەوتنی خەتی سپیە لەسەر نینۆکەکان، لەبەرئەوەی لەکاتێکدا جگەر لەئەنجامی نەخۆشکەوتنیدا کاردەکات، ئەوکات نینۆکەکان سپی هەڵدەگەڕێن.

4. دەستی لەرزۆک
یەکێکی تر لەئاماژەکانی تووشبوون بەنەخۆشییەکە بریتییە لەلەرزینی دەستەکان، واتە بێ ویستی کەسەکە دەستی دەستدەکات بەلەرزین.

و: ئاکۆ ئاڵی