شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا کە یەکەم ڕۆژی مانگی تەمموز ببێتە کۆتا ڕۆژی پڕۆسەی خوێندن‌و پێچه‌وانه‌ى بڕیاره‌كانى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ى ئه‌ژمارى نمره‌ى كۆتایی ساڵى خوێندنه‌وه ڕاگه‌یاند.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوه کۆتایهاتنی پڕۆسە خوێندن‌و هەژمارکردنی نمرەی خوێندکاران بەمشێوەیە ڕابگەیەنێت:
نمرەی (تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ) بۆ قوتابیان‌و خوێندکارانی قۆناغە ناکۆتاییەکان ( ۱ـ٥ی سەرەتایی )و (۱ـ۲ی ناوەندی)و (٤ـ٥ ی ئامادەیی) بەنمرەی کۆتایی ساڵ ئەژماربکرێت.
هاوکات بڕیاردراوە ساڵی خوێندنی (۲٠۲٠ـ۲٠۲۱) لەبەرواری ۲٠۲۱/۷/۱ کۆتایی پێبێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه حكومه‌تى هه‌رێم بۆ وه‌رزى خوێندن بڕیاریداوه خوێندكاران ده‌بێت تاقیكردنه‌وه بكه‌ن‌و له‌ڕۆژى 22ى ئه‌م مانگه‌شه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.