قوباد تاڵەبانی: بەتوندی ڕووبەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستمەوە

کوردستان

16/06/2021‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم ستایشى پۆلیسى سلێمانى دەکات لەسەر دەستگیرکردنى بکوژی ژنێک و جەختیش دەکاتەوە کە بەتوندی ڕووبەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستێتەوە.

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت رایگەیاند، هەوڵەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و چاوکراوەییان بەرز دەنرخێنم و دەستخۆشییان لێ دەکەم بۆ ئاشكراكردن و دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی کە تاوانێکی دڕندانەی بەرامبەر ژنێک ئەنجام دابوو لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی.

تاڵەبانى دووپاتی دەکاتەوە کە بەتوندی ڕووبەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستێەوەو هەموو هەوڵێکیان دەخەنە گەڕ بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی ژنان و رووبەڕووکردنەوەیان لەگەڵ یاسا.

هەفتەى رابردوو ژنێک لە گۆڕستانێکى شارى سلێمانى بە کوژراوی دۆزرایەوەو ئەمڕۆش پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى بکوژی ئەو ژنەى راگەیاند.

س.هـ