ئەمریکاو روسیا لەسەر گەڕاندنەوەى باڵیۆزەکانیان رێککەوتن

جیهان

16/06/2021‌ 719 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەردوو سەرۆکى ئەمریکاو روسیا رێکەوتن لەسەر گەڕانەوەى باڵیۆزەکانیان بۆ وڵاتەکانی یەکتر، سەرۆکى روسیاش دەڵێت کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ بایدن ئەرێنى بووە.

ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکى روسیا لەدوای کۆبوونەوەى لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبووەنەوەکەی لەگەڵ جۆ بایدن سەرکەوتوو بووەو باسیان لە دۆخى ئیستای جیهان کردوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەردوولا رێککەوتوون کە باڵیۆزەکانیان بگەڕێنەوە وڵاتانى یەکتر، ئەوەش هەنگاوێکى ئەرێنى دەبێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

سەبارەت بە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانى روسیا بۆ سەر ئەمریکا پۆتین ئەوەى خستەڕوو، هێرشە ئەلیکترۆنییەکان کراوەتە سەر رووسیاش، بەڵام بەوتەى خۆی ئەو هێرشانە کەمتر پەیوەندی بە حکومەتەکانەوە هەیە، بەڵکو کەسانى دەرەوەى حکومەتن ئەو کارە.

سەبارەت بە پەیوەندییە ئابورییەکانى واشنتۆن و مۆسکۆ سەرۆکى روسیا روونیکردەوە کە ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەر وڵاتەکەی، بۆیە بە پێویستى زانی ئەو گەمارۆیانە لاببرێن.

سەرۆکى روسیا جەختیشیکردەوە، لەگەڵ ئەمریکا بەرپرسیارییەتى جیهانیان لەسەر شانەو پێویستە بەیەکەوەش ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن.

س.هـ