بەفەڕمی بوفۆن گەڕایەوە بۆ پارما

وەرزش

17/06/2021‌ 376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی پارمای ئیتاڵی بەفەڕمی ڕایگەیاند، جیانلۆجی بوفۆنی گۆڵپارێزی ئیتاڵیا گەڕایەوە بۆ یانەی پارماو بۆ ساڵی ئاییندە لەپلە دووی یانەكە یاریدەكات.

دەستپێكی كاروانی وەرزشیی بوفۆن لەپارما دەستیپێكردووەو پاشان لەساڵی 2001 ڕووی لەیانەی یۆڤانتۆس كردووە.

یانەی پارما لەتویتەر ڤیدیۆی پێشكەشكردن‌و ناساندنی بوفۆنی بڵاوكردووەتەوە‌و نوسیویەتی، گەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی كە گونجاو بوو، گەڕایەوە بۆ ماڵەكەی خۆی.

لەڕاپۆرتی ڕۆژنامەكاندا هاتووە، بوفۆن گرێبەستی هەتا هاوینی ساڵی 2023 واژۆكردووە.

ڕەنج ڕەسوڵ