Razer باشترین كۆمپیوتەری یارییە ڤیدیۆییەكان ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

17/06/2021‌ 455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای Razerی ئەمریكی كۆمپیوتەری Blade 14ی ئاشكراكرد، كە یەكێك دەبێت لەباشترین ئامێرەكان بۆ یارییە ڤیدیۆییە بەهێزو قورسەكان.

بۆدی كۆمپیوتەرەكە لەچەند مادەیەك‌و پلاستیكی بەهێز دروستكراوە، دوورییەكەی (16,8 × 220 × 319,7) ملمەو كێشی 1.78 كیلۆگرامە.

ئامێرەكە خاوەنی شاشەیەكی 14 ئینجە بەڕوونی QHDو وردیی (2560/1440) پێكسڵ‌و توانای نوێبوونەوەی 144 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری Ryzen 9 5900HX جیلی نوێ بۆ كۆمپیوتەرەكە جێگیركراوە بەتوانای 4.6 گێگاهێرتز، ڕامی كۆمپیوتەرەكە 16 گێگابایتەو هاردەكەی 1 تێرابایتە.

لەكۆمپیوتەرەكەدا دەریچەی جۆری USB 3.2 Gen 2 Type-Aو USB 3.2 Gen 2 Type-Cو HDMI 2.1ی هەیەو خاوەنی دوو پاترییەكە كە بەرگەی 12 كاتژمێر كاركردن دەگرێت.

ڕەنج ڕەسوڵ