شارپرێس:
لەدوو ساڵی ڕابردوو ئۆتۆمبێلەكانی خێزانی Noteی كۆمپانیای نیسان بەیەكێك لەجوانترینو ئابورییانەترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان ناسراون، ئەمساڵ نیسان گۆڕانكاری لەو ئۆتۆمبێلەدا كردووە.
ئۆتۆمبێلی Aura لەڕووی شكڵو شێوەوە لەئۆتۆمبێلەكانی ساڵی ڕابردوو جیاوازترە، خاوەنی لایتی LEDی بەهێزەو توانای ئەوەی هەیە بەڕێگا سەختو دژوارەكاندا بڕوات.
ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە لەدوو شاشە پێكهاتووە، شاشەیەكیان بەرامبەر شۆفێرە، شاشەیەكی تریان لەناوەڕاستەوەیەو بەلەمس كاردەكاتو پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیای لەسەرە.
ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی ساردیو گەرمیو جوڵەی كارەبایی كوشنەكانی هەیەو كوشنەكان لەجلدی تایبەت دروستكراون، هەروەها تایبەتمەندی نەهێشتنی تەمو هەڵمی سەر ئاوێنەو جامەكانی هەیە.
ئۆتۆمبێلەكەی نیسان خاوەنی بزوێنەرێكی هەجینە، بزوێنەرە بەنزینەكەی فراوانی 1.2 لیتری هەیە بەكێشی 82 ئەسپ، هەروەها بزوێنەرە كارەباییەكەی كێشی 136 ئەسپی هەیە.
ڕەنج ڕەسوڵ