شارپرێس:
لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.
ئه‌مجه‌د عیقابی ئه‌ندامی لیژنه‌كه به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (واع)ی راگه‌یاندووه، دوای سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌فدی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته لێك تێگه‌یشتنی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.
هه‌روه‌ها وتیشی "ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی بودجه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو دۆسێكانی وزه‌و چاودێری‌و ئه‌و پابه‌ندییانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان"و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئه‌م هه‌نگاوه به‌یه‌كجاری په‌ڕه‌ی ناكۆكییه‌كان داداوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ یاسای بودجه‌ی هه‌موو ساڵێك سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه".
عیقابی ئاماژەى بەوەشکردوە، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی وه‌فدی هه‌رێم له‌كاتی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڵێنی داوه هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی‌و رێگه ده‌درێت دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی ئیتیحادی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم‌و خاڵه سنورییه‌كانی كوردستان ئاماده‌یی هه‌بێت.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م رێكه‌وتنه‌وه هه‌ندێ له تۆڕە کۆمەڵایەتییە عێراقییه‌كانی هاوشێوه‌ی (من بغداد) نوسیویانه "له‌كاتێكدا لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كێبڕكێیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كامیان هۆكاری رێكه‌وتن بوون له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام له‌راستیدا هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه قوباد تاڵه‌بانییه كه سیحری باوكی به‌كارده‌هێت بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجام له‌گه‌ڵ به‌غدا.
س.هـ