لە عێراق و هەرێم ژمارەی مردن بۆ کۆرۆنا زیادی کردوە

عیراق

17/06/2021‌ 642 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق و تەندروستى هەرێم ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا زیادی کردوەو 30 كەسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا راگەیاند. 

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە 24 كاتژمێری رابردوودا، لە سەرتاسەری عێراق پێنج هەزار و 189 كەس توشی كۆرۆنا بوون.

بەپێی ئامارەكە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 930 توشبو چاكبونەتەوە و 30 توشبویش گیانیان لەدەستداوە، كە هەشت لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە هەرێمی كوردستانە.

هەروەها لە هەرێمى کوردستانیش وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا 466 کەس تووشى ڤایرۆسەکە بوون و 8 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە لە عێراق، تائێستا زیاتر لە ملیۆنێك  و 274 هەزار توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیە زیاتر لە ملیۆنێك و 188 هەزاریان چاكبونەتەوە و 16 هەزار و 811 توشبو گیانیان لەدەستداوە.