هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى و شارەداری لە ئێران دەستیپێکرد

جیهان

18/06/2021‌ 419 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ هەینى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و شارەدارییەکانى عێراق دەستی پێکرد کە زیاتر لە ٥٩ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە لەو وڵاتەدا، کوردیش بایکۆتى دەنگدانەکە دەکات.

ئەمە هەڵبژاردنى خولى سیازدەیەمی سەرۆكایەتى كۆمار لەئێرانە کە لەم هەڵبژاردنەدا ٥۹ ملیۆن و ۳۱۰ هەزارو ۳۰۷ هاوڵاتی ئێرانى مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ هەڵبژاردنی هەشتەمین سەرۆك کۆماری وڵاتەكەیان. ئەوەش لەکۆی ٨٣ ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە، زیاتر لە ٩ ملیۆن و هەشت سەد هەزار کەسیان تەنها لەتاران دەنگدەدەن.

هاوکات لەم هەڵبژاردنەشدا ملیۆنێك و ٣٩٢ هەزار و ١٤٨ هەزار کەس، بۆ یەکەمجار مافی بەشداریکردنیان هەیە لەهەڵبژاردنەکەدا.

دەنگدەرانی ئێران، لە ٧٠ هەزار ناوەندی دەنگدان لەقوتابخانەو مزگەوت و یەکە کارگێرییە گشتیەکان دەنگدەدەن، پرۆسەی دەنگدانەکەش لەسەعات ٧ی بەیانی ئەمڕۆە هەینی دەستیپێکردوە و بریارە تا کاتژمێر پێنج بەردەوام دەبێت.

لەم هەڵبژاردنەدا حەوت کەس بۆ سەرۆکایەتى ئێران خۆیان کاندید کردوە کە بەهێزترینیان ئیراهیم رەئیسییەو کاندید خودی عەلی خامەنەیی رابەرى ئێرانە، بۆیە بەبڕوای چاودێرانى سیاسى ئەو وڵاتە ئەو دەنگەی خامەنەیی دەیخاتە سندوقی دەنگدانەوە ئەو کەسە دەبێتە سەرۆک کۆمار نەک دەنگی دەنگدەرانى ئێرانى.

هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنى سەرۆکی ئیران هەلبژاردنیش بۆ سەرۆکى ئەنجومەنى گوندو شارەکان بەڕێوە دەچێت، ئەوەش تاکتیکێکی دەسەڵاتدارانى ئەو  وڵاتەیە بۆ ئەوەى زۆرترین خەڵک بەشدارى دەنگدان بکەن و لەو رێگەیەوە خەڵک راکێشنە سەر سندوقەکانى دەنگدان، چونکە ئەگەر ئەو هەڵبژاردنە نەبێت ئەوا ئاستى بایکۆتى هەڵبژاردنی سەرۆکایەتى بە رادەیەکى زۆر دەبێت.

حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان هەر زوو خۆیان یەکلاییکردەوەو بایکۆتى هەڵبژاردنیان راگەیاندو داوایان لە خەڵکى رۆژهەلاتى کوردستان کرد بەشدارى ئەو هەڵبژاردنانە نەکەن، چاوەڕوانیش دەکرێت بایکۆت لە رۆژهەڵات ئاستێکى بەرز تۆمار بکات.