روحانى :هەڵبژاردنى ئێران بۆ هەموو جیهان گرنگە

جیهان

18/06/2021‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک کۆمارى ئێران رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنەکانى ئێران بە لای جیهانەوە گرنگەو جێگای سەرنجە کە جیاوازە لە هەڵبژاردنى هەندێک لە وڵاتانى دیکە.

ئەمرۆ هەینى لەکاتى دەنگدانیدا حەسەن روحانى سەرۆک کۆمارى ئیران رایگەیاند، نابێت ئەو کێشانەی کە بەر لە هەڵبژاردن رویانداوەو لە بیری خەڵکدا ماونەتەوە، رێگر بن لەوەی خەڵک بچێت بۆ دەنگدان، چونکە ئەم هەلبژاردنە بۆ خەڵکیش زۆر گرنگە بۆ نەهێشتنى ئەو کێشانەى هەن.

سەرۆک کۆمارى ئێران ئاماژەى بەوەشکرد، لە جیهاندا تەنیا چەند وڵاتێک هەن کە هەڵبژاردنەکانیان جێگای سەرەنجی هەموو جیهانە کە یەکێک لەوانە ئێرانە، بەوتەى خۆی وڵاتی دیکەش هەن کە هەڵبژاردن دەکەن، بەڵام تەنیا بۆ خەڵکى خۆیانەو کاریگەریان لەسەر جیهان نییە.

هەروەها رووحانی جەختیکردەوە کە لەماوەی ٤٢ ساڵی رابردوودا هەلبژاردنەکانى ئێران بۆ جیهان هەر جێگای گرنگى و سەرنجپێدان بووە، بۆیە خەڵک دەبێت بزانن ئەمڕۆ هەموو جیهان تەماشای دەنگدانی ئەوان دەکات.

ئەمرۆ هەینى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران و ئەنجومەنى شارو گوندەکان دەستی پێکرد کە زیاتر لە ٥٩ ملیۆن کەس مافی دەنگدانى هەیە.

س.هـ

بەپەلە