شارپرێس:
لە کاتێکدا سیاسیەکان هەوڵی ئەوە دەدەن بۆنی خۆش بەسەر هەڵەکانی سیستەمی سیاسی دوای ٢٠٠٣ دا بکەن، لەگەڵ ئەوەی کارەکە گەیشتۆتە ڕادەیەک کە ئەوەی ئێستا روودەدات قابیلی جوانکردن و بۆنخۆش کردن نەماوە، کەچی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح میتۆدێکی نوێی جیا لەوانی دیکە پێشنیار دەکات.
دکتۆر بەرهەم؛ ئەو پیاوەی پشت بە زمانی خەون و خەیاڵ و وەهم نابەستێت و بەزمانی ژمارە دەدوێ، لەو کەسانەیە بە ئاشکرا بە خەڵکی گوت : "پێویستمان بە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێیە کە بمانگەیەنێتە حوکمێکی رەشید". ئەم رستەیەی لە کاتێکدا گوت، بەرپرسانی دیکە باسیان لە "بنیادنان و ئاوەدانکردنەوە" دەکرد.. گەنجەکان لە گۆڕەپانی تەحریر دەکوژران، لە مانگی "تشرین" دا یەکەم کەس لەتەک ڕاپەریوەکاندا وەستا، و هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کرد؛ بەرهەم ساڵح بوو.
سێ رۆژ پێش ئێستا، بەرهەم ساڵح لە "کۆڕبەندی بەحر العلوم بۆ گفتوگۆ" دەرکەوت و لەگەڵ ئامادەبواندا باسی لە زۆر پرسی گەرم و گوڕ کرد.
پێدەچێ ئەم دەرکەوتنە یەکێک بێت لە دیارترین خاڵە جیاکەرەوەکانی سیاسی لە دوای ٢٠٠٣، بەتایبەتی لەم چەند ساڵە پڕ ئالۆزی و گێرمەو کێشەیەدا؛ کە هەمووان بە شێوەیەکی روون کێشەکان نابینن. بەڵام ئەو سیاستمەدارەی بە زمانی ژمارەو واقیعی سیاسی قسەی دەکرد بۆچونێکی جیاواتری لە هاوڕێ سیاسیەکانی هەبوو.
سەرەتادا بەرهەم ساڵح باسی لەوە کرد کە پێویستە پرۆژەی سیاسی عێراقی پرۆژەیەکی نیشتمانی نێوخۆیی بێت، ئەمەش بە شێوەیەکی روون ئاماژە بوو بۆ ئەوەی کەم و کورتی لە جێبەجێکردنی دەوڵەتداریدا هەیە بەهۆی دەستێوەردانی دەرەکیەوە، و ئەمەش هەر لەسەرەتای دەست بەکاربونیەوە لە سەرۆکایەتی کۆمار جەختی لەسەر کردۆتەوە، گەشتکردنەکەشی لەناوچەکەدا کە ریاز و تاران و پایتەختە کاریگەرەکانی ناوچەکەی گرتەوە هەمان بۆچونی خستە روو.
ئەم ڕەوتە لەکاروانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا بەهیچ شێوەیەک گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە؛ کە لە پۆستێکی تەشریفاتیەوە بوە پۆستێکی کاریگەر، ئەوەشی زیاتر کاریگەریەکەی دروست کردوە بەهۆی ئاست و شێوازی کارکردنی بەرهەم ساڵح ەوە بووە.
ئەو واقیعیەتەکەی ئێمە قسەی لە بارەوە دەکەین، پەیوەستە بە دیاریکردنی ئەو کەم و کورتیانەی ناهاوسەنگی دروست دەکەن. یەکەمین هەنگاوی چارەسەریش بریتیە لە دانپێدانان بە بوونی کێشەو کەم و کورتیەکان، ئەو؛ هەموو هەڵە سیاسیەکانی نەخستە چوارچێوەی پیلانگێری و دەستێوەردانی دەرەکی، لە هەموو لێدوانەکانیدا بەرهەم ساڵح ئاماژە بۆ هەبوونی چارەسەر دەکات، بە مەرجێک ویستی راستەقینەی نیشتمانی لە ئارادا بێت، لە عێراقێکی یەکگرتوودا کە هاوڵاتیەکانی لە ماف و ئەرکدا یەکسان بن.
رووبەرووبونەوە لەگەڵ هاوڵاتیاندا و دانپێدانان بەوەی سیستەمی سیاسی کەم و کوڕی هەیە و پێویست بە چارەسەری بنەڕەتی روون دەکات بەسەروەریەکی تەواوەوە؛ خۆی لە خۆیدا داپێدانانێکی واقیعیە، و لەو عەقڵیەتەوە دەردە چێ کە سیاسەتەمەدار خاوەن پەیمانێکی کۆمەلایەتیە لەگەڵ هاوڵاتیاندا بۆ جێبەجیکردنی خواستەکانی هاوڵاتی بۆ گەیشتن بە دۆخێکی باشتر.
قسەکانی بەرهەم ساڵح لە کوڕبەندەکەدا، خاڵی نەبوون لە داتاو ژمارەکان، بەتایبەتی لە هۆشداریدان لە زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و بەفیڕۆدانی پارەو سامان لە بودجەدا. ئەم قسەیەشی هەر لە خۆیەوە نەکرد، بەڵکو دواتر چەند پرۆژە یاسا و پێشنیارێکی خستنە روو: وەک قسەکردن لەسەر پاراستنی پێکهاتەکان، یاسای ژنە رزگاربوەکان لەدەستی تیرۆر، دوورکەوتنەوە لە تایەفەگەری کە پاشان یاسای "مافەکانی قوربانیانی سپایکەر"ی لێ هاتە بەرهەم، ئینجا بەگژداچونەوەی گەندەڵی کە پرۆژە یاسای گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی گەندەڵی بەدوای خۆیدا هێنا؛ کە پێویستی بە هاریکاری و پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەیە بۆ تەنگپێهەڵچنینی ئەو گەندەڵکارانەی قووتی خەڵکییان بە تاڵان بردوە.
دیارە پرسەکە تەنها هەر قسەکردن نیە، بەڵکو کرداریش دەگرێتەوە، ئەمەش لە کەسایەتی سەرۆک کۆماردا بەرجەستە نەدەبوو ئەگەر سیاسەتمەدارێکی واقیعی و خاوەن دیدگایەکی قوڵی روون و ئاشکرا نەبا؛ دیدگاکەش بریتیە لە: رووبەرووی گرفتەکانت ببەوەو بەدوای چارەسەکردنیاندا بگەڕێ.
لقمان الرماحی.. رۆژنامەی سەباح
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا