سەرکردە و قەیرانی نوێی سەرکردایەتیکردن

مەلەفی تایبەت

03/07/2021‌ 881 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە ماوەی ڕابردوودا، لەمیانەی  پێداچوونەوەم بۆ چەندین ئارتیکڵ و توێژینەوە وەک ڕیڤیووەر (Reviewer) بۆ هەندێک لە جۆرناڵە نێودەوڵەتیەکان و کۆنفرانسی داهاتووی وێناکرنەوەی سەرکردایەتیکردن لە جیهاندا، هەروەها لە پاڵ خوێندنەوەی بەرەوامیشم لەو بوارەدا، زانیاریەکان و دەرەنجامەکان دەری دەخەن کە گەورەترین و سەرەکیترین قەیرانی سەرکردایەتیکردن لە ئێستا، کە هەڕەشەش لە داهاتووی سەرکردەکان دەکات و وە پێویستە توانای سەرکردایەتی کردنی بۆ ئامادە بکرێت، بریتیە لە "قەیرانی متمانە لەنیوان سەرکردە و شونکەوتەدا"

جا سەرکردە هەر مەبەست لە سەرۆکی دەوڵەت یان حیزب و هتد نیە. سەرکردە دەکرێت وەزیرێک بێت بۆ خوار خۆی، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بێت، سەرۆکی خێزانێک بێت، سەرنوسەرێک بێت و یان هەر کەسێک بەرپرسیارێتی ئەرکێک و بەڕیوەبردنی چەند کەسێکی لە ئەستۆ بێت.
وە بۆ متمانەکەش، دەکرێت متمانەکە لە مامەڵەدا بێت، متمانە بە توانای سەرکردایەتی کردن بێت، متمانە بە گڤتارەکان بێت ، یان متمانە بە بەڵێنەکان...هتد

 "سەرکردە و متمانە" وەک دوو کارلێکەر و کارلێکراو، دەردەکەوێت لە ئێستادا بۆشاییەکی گەورە لە نێواناندا هەیە ئەمەش سەری کێشاوە بۆ دروستبوونی گاپی گەورەتر لە جاران لە نێوان هاوڵاتیان و سەرکردەدا، یان شوێنکەوتە و سەرکردەدا، بە تایبەتی لە قەیرانی ئابووری جیهانیی نوێ و زەمەنی کۆرۆنا و جارێکی تر سەرهەڵدانەوەی کۆمەڵێک قەیرانی تر.
گۆڤارس ڤۆربسیش زانیاریی نوێ دەڵێت و ئاماژە بەوە دەکات کە ئاستی "متمانە" لە نێوان سالی 1972 بۆ 2013 بە لەسەدا 50 کەمی کردووە.

جا هەر لەو ڕوانگەوە ئەگەر لایخۆمانەوە بۆ جیهانیش، چاوێک بگێرین، دەرک پێکردنی بۆشایی متانە لە نێوان سەرکردە و هاوڵاتیان قورس نیە.

ئەگەر چی هۆکار زۆرن بۆ کەمبوونەوەی متمانە لە نێوان سەرکردە و شوێنکەوتە، بەڵام لەم ڕۆدا دیارترینیان؛ چاوکراوەیی و زیادبوونی هۆکارەکانی پەیوەندی و وەرگرتنی زانیاریە کە وای کردووە، خەڵکی بە ئاسانی تێرنابن لە زانیاریی و ئاسان قەناعەت ناکەن، هەروەها ئاسانتر لە جاران کۆدی پەیامەکان و مەبەستەکان دەخوێننەوە.

گەر بێینە سەر چارەسەر؛ٚ بە کورتی چارەسەریی ڕیشەیی بۆ ئەم قەیرانە، لە ووڵاتێک، یان کەلتورێک بۆ کەلتورێکی تر، لە کۆمەڵگا و حیزبێک بۆ ئەوی تر دەگۆڕێت، بۆیە پێیوستی بە ووردبوونەوە و پلانی تۆکمە هەیە،  بەڵام ئەوەی گرنگە و هاوبەشە بۆ هەموویان، ئەوەیە پویستە کەمتەرخەمی نەکرێت لە هێزکردنەوەی متمانە. بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغەیان لەبەر چاو بێت و باش لە گرنگی و کاریگەریی متمانە بگەن، چوونکە بە پێی توێژینەوەکان، لە سەدا 82 ی شوێنکەوتە، متمانە بە سەرکردەکەی، بە هۆکاریی گرنگ و سەرەکیی دەزانێت بۆ ئەوەی ئەدا و کارەکانی باش بە ئەنجام بگەیەنێت.

کەواتە بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو، ئەولەویەتی کار باشترە که بریتیبێت لە دروستکردنەوە و بەهێزکرنەوەی پردی متمانە لەنێوان سەرکردە و دەوروبەر و شوێنکەوتە، یان هاوڵاتیانیان.
ئەگەر نا جیاواز لە جاران دەرەنجامی هەموو حکومەتێک و حیزبێک و دەزگاو هتد هەر ئەمانەی خوارەوە دەبێت؛

٭ کارەکان باشتر ناڕوات ( سەرکردە بێت یان  شوێنکەوتە، لە مانای ئەو ڕستە لە واقیعدا تێدەگات!)

٭ ووزەکان زۆرینەی بە فیڕۆ دەچن.

٭ ڕوئیا و ئامانجەکان لێڵ دەبن.

٭ گرفتەکانی ناوخۆ زیاتر دەبن لە هەڕەشەکانی دەرەوە.

٭ شوێنکەوتە و سەرکردە، کەمتر بەرگەی فشار و هەڕەشەی دەرەکی دەگرن.

٭ ئاستی پابەندێتی لە بەرزترین ئاستەوە کە پابەندێتی کاریگەرە دادەبەزێت بۆ پابەندێتی ناچاریی.

* دواجار؛ سات بە سات لە سەرکەوتن دوور دەکەونەوە، تا لەکۆتایدا دەستبەرداری ئامانجەکان و مانەوەش دەبن.

(کاروان حەمەساڵح)