شارپرێس:
بنتاگۆن له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوى هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ‌و وته‌بێژێكیش به‌ناوى وه‌زاره‌تى به‌رگریه‌وه ده‌ڵێت:"ئاگادارى ئه‌و هێرشه‌ین كه كراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ولێر"، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیش ئاشكرایكرد، درۆنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو به‌ر بنكه‌ى سه‌ربازیی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتوه.
دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) شه‌وى ڕابردوو ئاشكرایكرد، کاتژمێر 11:30 به‌درۆنى بۆمبڕێژکراو هێرشکراوه‌ته‌سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، هه‌ر له‌هه‌مان كاتى ڕوداوه‌كه‌شدا کونسوڵخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداو داواى له‌هاوڵاتیان كرد له‌نزیك په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كانیانه‌وه دانه‌نیشن.
به‌یانى ئه‌مڕۆ جێسیکا مەکنیڵتی وتەبێژی پێنتاگۆن بەڕوداوی وتوه، ئه‌وان ئاگاداری ئەو هێرشانەن کە کراوەتەسەر ئەمریکییەکان لەدەوروبەری هەولێر.
وتوشیه‌تى:"ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه بزانین هیچ زیانێک بەباڵەخانەو هیچ کەسێک نەگەیشتوە، تائێستاش لێکۆڵینەوە دەکەین، دواتر وتەبێژی هاوپەیمانان زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو".
دواى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى دژه تیرۆرى پارتى وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تویتێکدا ئاشكرایكردوه، ئه‌و درۆنه بۆمبڕێژكراوه بەر بنکەی سەربازیی هەولێر کەوتوە لەناو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێردا".