شارپرێس:
ڕۆژنامهیهكى ئهمریكى ئاشكرایكردوه، جۆ بایدن گوشارێکی زۆری ئەندامە کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیرانی لەسەرە بۆئەوەی وهڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە کە لەلایەن گروپە چەکدارییە شیعییەکانی لایەنگری ئێران دەکرێتەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق.
ڕۆژنامەی "پۆلۆتیکۆ"ی ئەمریکی لهڕاپۆرتێکدا بڵاویكردۆتهوه، ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی پیران لەسەر لیستی کۆمارییەکان پێیانوایە، کاردانەوەی بایدن بەرامبەر هێرشە ڕوو لەهەڵكشاوەکانی ئەو گروپانەی سەر بەئێران ناکاراو لەئاست پێویستدا نییە.
باس لهوهشكراوه، بەشێوەیەک بەلای کۆمارییەکانەوە سیاسەتی "لانی کەم" لەوەڵامدانەوەی هێرشەکان لەدەمکوتکردنی گروپە پڕۆ ئێرانییەکان شکستیهێناوە.
ڕۆژنامەكه لەزارى سیناتۆر جیم ئینهۆتی ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لەئەنجومەنی پیرانەوە بڵاویكردۆتهوه، "نابێت بەهیچ جۆرێک لەو گروپو میلیشیایانەی سەر بەئێران خۆشبین کە هێرشدەکەنەسەر بەرژەوەندیو هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق".
لهلایهكى دیكهشهوه سیناتۆر تێد کروزی کۆماری بەڕۆژنامە ئەمریکییەکەی وتوە، هەفتەی داهاتوو هەموارێک دژ بەهەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێپێدانە پێشکەشدەکات کە لەساڵی 2002 دەرچوەو بەپێی ئەوەش سەرۆکی ئەمریکا مافی هەیە هێزی سەربازی لەعێراق بەکاربهێنێت، لەبەرئەوەی لەڕێگای ئەو هەموارەوە سەرۆک دەتوانێت وەڵامی هێرشی ئێرانو دەستوپێوەندەکانی بداتەوە.
ڕۆژنامەکە نوسیویهتى:"گروپە چەکدارییە شیعییەکانی لایەنگری ئێران لەسەرەتای ئەمساڵەوە 49 هێرشیانکردۆتەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق کە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا دوو ههزارو 500 سەربازی لەو وڵاتەدا جێگیرکردوە.
و: ئاکۆ ئاڵی