شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی كه‌می به‌خۆوه‌بینی به‌به‌راورد به‌و جێگیریه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌خۆیه‌وه بینی بوو، ئه‌مڕۆ نرخی دۆلار گه‌ڕایه‌وه باری ئاسایی خۆی و 100 دۆلار به 147500دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نرخی دراوه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێم:
هەروەها نرخی زێڕ جێگیرە لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا به‌رامبه‌ر هه‌زار و 810 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و بەپێی نرخی بۆرسەی جیهان نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 377 هه‌زار دینارە.
نرخی دراو و زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان:
100 دۆلار به 147 هه‌زار و 500 دیناره.
100 پاوەن بە 204 هەزار و 500 دینارە.
100 یۆرۆ بە 175 هه‌زار دینارە
دوو رۆژى ڕابردوو نرخى 100 دۆلار بۆ 148هه‌زار دینار به‌رزبوه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار گرفتی گه‌وره بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی هاورده‌كاره‌و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له ده‌ره‌وه به دۆلار ده‌كڕێت و نرخه‌كه‌ی له‌ناوخۆدا به‌رزده‌بێته‌وه.
ئ.ق