شارپرێس: رێژەن كەمال
دوێنێ بەرواری (٧/١٣/ ٢٠٢١) پیاوێکی دانیشتووی شاری سلێمانی کە خاوەنی دوو ژنە لە ئەنجامی کێشەیەک لەگەڵ کوڕێکی بەناوی(ئەحمەد صەلاح عبدالله) هاوژینی دووەمی دەکوژێت و ئامادەش نییە خۆی ڕادەستی پۆلیس بکات.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە شارپرێسی راگەیاند، شەوی ڕابردوو پیاوێک بە ناوی(صەلاح عبدالله مصطفی ) هاوژینێکی خۆی بە ناوی (ئەڤین ئەحمەد حەسەن ) لە ماڵەکەی خۆیاندا کوشتووە.
بەپێی سەرچاوەکەی پۆلیس کە لەبەر هەستیاری بابەتەکە ئامادەنەبوو ناوی خۆی ئاشکرابکات، بۆ شارپرێس ئاماژەی بەوەشدا، کێشەکە کۆمەڵایەتیی بووە پەیوەندیی سۆزداری لەنێوان کوڕێکی بکوژ بەناوی(ئەحمەد صەلاح عبدالله) و هاوژینە تازەکەی بەناوی(ئەڤین ئەحمەد حەسەن)هەبووە، پاش ئاشکرابوونی لەلایەن مێردەکەیەوە دەستبەجێ هاوژینە تازەکەی کوشتووە و کوڕەکەشی هەڵاتووە و تاوانباریش تا ئیستا دەستگیرنەکراوە.
جەختیشی كردەوە: بکوژەکە بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە تا ئێستا ئامادەنییە خۆی رادەستی پۆلیس بکات.
شایانی باسە تەرمی ئافرەتەکە لە ئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانییە و کەسوکاری ژنە کوژراوەکەش بەهۆی ئابڕووی کۆمەڵایەتییەوە ئامادەنین تەرمەکەی وەربگرنەوە.