حکومەتى هەرێم بۆ شەش مانگى ئەمساڵ ٨٧ ملیۆن دۆلاری داوەتە دانەغاز

کوردستان

16/07/2021‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند، بڕی ٨٧ ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.

کۆمپانیاى دانە غاز لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، بڕی ٨٧ ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە و بەراورد بە ساڵی رابردووش بڕی قازانجی کۆمپانیاکە بە رێژەی ٥٤٪ زیادیکردووە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە شەش مانگى یەکەمى ساڵى رابردوو، بڕى قازانجى کۆمپانیاکە ٤٧ ملیۆن دۆلار بووە.

لەو چوارچێوەیەدا پاتریک وارد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاندووە، بەپێی پلانی ئەوان تاکو ساڵی ٢٠٢٣، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی رۆژانە بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن، واتا بڕەکەی لە ٤٤٠ ملیۆن پێ سێجاوە بۆ ٦٩٠ ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن.

کۆمپانیای دانەغاز لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە بۆ پەرەپێدان و دەرهێنانی گازی سروشتی هەرێم.

س.هـ