وەزیری ئاوەدانکردنەوەى هەرێم لە ئەڵمانیا سەردانی هێڵێکی شەمەندەفەری کرد

کوردستان

16/07/2021‌ 614 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان هێشتا لە ئەڵمانیایەو نەگەڕاوەتەوەو لەگەڵ وەفدی وەزارەتەکەی لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی شیکردنەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان دەکات.

وەفدەکەی کوردستان بەشداری سیمینارێکیان کرد لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای (deutsche bahn) دەربارەی پڕۆژەی هێڵی ئاسن و لایەنی هونەری و تەکنیکی و تێچوی پرۆژەکە لەو وڵاتەو بەراوردکارییەک لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆژەکە لە هەرێمی کوردستان.

لەم سیمینارەکەدا، تواناو شێوازی کارەکانی کۆمپانیاکەو پڕۆژەکانی لەو ئەڵمانیا باسکراوەو وەفدی کورستان سەردانی یەکێک لە پرۆژەکانی کۆمپانیاکەی کردووە کە ئێستا لە بەرلینی پایتەخت لەبواری جێبەجێکردندایە.

بەپێی پلانى وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێم پڕۆژەى راکێشانى هێڵی شەمەندەفەر خراوەتە بەرنامەى کارى ئەو وەزارەتە بۆ جێبەجێکردنى و لەئێستادا لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئەڵمانیا لەگفتوگۆدان بۆ دیزاینکردنى ئەو پڕۆژەیەو دواتر جێبەجێکردنى کە لە زاخۆوە بۆ گەرمیان و پێنجوێن درێژ دەبێتەوە.

س.هـ