شارپرێس:
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی 73 دۆلار و 59 سەنتەو نرخی نەوت بەراورد بەدوێنێ بەجێگیری ماوەتەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە جێگیری مایەوەو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 73 دۆلار و 59 سەنتە.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 71 دۆلار و81 سەنتە.
رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.