گۆگڵ بە تایبەتمەندییەكی نوێ زانیاری و تایبەتمەندی بەكارهێنەران دەپارێزێت

هەمەڕەنگ

18/07/2021‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای گۆگڵ كار لەسەر تایبەتمەندییەكی نوێ بە ناوی  HTTPS-First Mode دەكات كە دەتوانێت زانیاری و تایبەتمەندییەكانی بەكارهێنەر بپارێزێت.

بەگوێرەی راپۆرتێكی پێگەی البوابة العربية للأخبار التقنية، تایبەتمەندییە نوێیەكەی گۆگڵ بەكارهێنەران لە هەر پێگەیەكی ئەلیكترۆنی ئاگاداردەكاتەوە كە پشتگیری HTTPS نەبێت.

لە راپۆرتەكەدا هاووە، بەكارهێنەر دەتوانێـت پێگە و ماڵپەڕەكە نەكاتەوە كە پشتگیری HTTPS بۆ ئەوەی مەترسی دزینی زانیاری و تایبەتمەندییەكانی نەمێنێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، تایبەتمەندییەكە لە مانگی 11 ی ئەمساڵ رادەگەیەنرێت، سەرەتا بەشێوەیەكی سەرپشككردن دەبێت، ئەگەر زۆربەی بەكارهێنەران لایان پەسەند بوو، ئەوكات دەبێت بە تایبەتمەندییەكی جێگیری وێبگەڕە ئەلیكترۆنییەكە.

رەنج رەسول