سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی چەماوەی خۆی ئاشکرادەکات

هەمەڕەنگ

19/07/2021‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی پێگە تایبەتمەندەکان بەبواری تەکنەلۆژی، کۆمپانیای سامسۆنگ نیازی هەیە مانگی داهاتوو دوو نوێترین مۆبایلی چەماوەی خۆی ئاشکرابکات، کە بەراورد بەمۆبایلەکانی پێشووتر نرخێکی هەرزانتریان دەبێت.

باس لەوەکراوە، پێشبینیدەکرێت کۆمپانیا کۆرییەکە هەریەک لەمۆبایلەکانی "گالاکسی زێد فۆڵد ٣"و مۆبایلی "گالاکسی زێد فلیپ ٣" دەربکات کە مۆبایلی یەکەمیان نرخەکەی لە1744 دۆلاری ئەمریکییەکەوە دەستپێدەکات (1.99 ملیۆن ون)، بەوەش نرخەکەی لە17% لەمۆدێلی پێشوتر هەرزانترە، هەرچی مۆبایلی دوەمە نرخەکەی (1.28 ملیۆن ونە)و  لە22% لەمۆدێلی پێشووتر هەرزانترە.

چاودێران دەڵێن، پێدەچێت ستراتیژییەتی نوێی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بریتی بێت لەبەرزکردنەوەی فرۆشی مۆبایلە چەماوەکان‌و سەرکەوتن بەسەر کۆمپانیای ئەپڵی ڕکابەرە ئەمریکییەکەی لەڕوی نرخەوە.

پێشبینیشدەکرێت هەردوو مۆبایلە هۆشمەندە نوێکە ڕۆژی 11ی ئابی ئەمساڵ ئاشکرابکرێن، جگەلەوەی پێشبینیدەکرێت ئەپڵیش لەمانگی سێپتەمبەری داهاتوودا مۆبایلی ئایفۆنی نوێ ڕابگەیەنێت.

و: ئاکۆ ئاڵی