شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا كه به ده‌لتا ناسراوه له سلێمانی تۆماركراوه‌و له‌وباره‌یه‌وه رۆژانه پشكنین بۆ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بەپشکنین و دیاری کردنی جۆری گۆڕاو لە کۆڤید 19 (دەلتا ) بەسەنتەری پشکنینی کۆڤید لەسلێمانی لەئێستادا لەلایەن تیمی پشکنینی کۆرۆنا لەسەنتەری دەست نیشان کردنی کۆرۆنای گۆڕاو ئەو جۆرە نوێیە تۆمارکراوە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دیاری کردنی جۆری گۆڕاوی کۆڤید 19 ( دەلتا ) لە سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لەسلێمانی دەستنیشانکراوە و پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکرێت.
هه‌رئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند زۆرترین رێژه‌ی توشبون به كۆرۆنا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا له‌هه‌رێم تۆماركراوه كه 1985 كه‌سبوه.
ئ.ق