شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر عێراق به‌گشتى به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵات له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكى بێوێنه‌دایه، ده‌شڵێت:"وڵات لەلێواری کارەساتێکی تەندروستی‌و مرۆییدایه".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقدا مه‌ترسیى جدى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه‌و ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، تادێت شه‌پۆلى سێیه‌مى كۆرۆنا به‌خێراییه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو بڵاوده‌بێته‌وه‌و ڕێژه‌ى قوربانیه‌كانیش زۆر له‌شه‌پۆلى یه‌كه‌م‌و دوه‌م زیاتره.
ئه‌وه‌شى باسكردوه، عێراق به‌گشتى له‌لێوارى کارەساتێکی تەندروستی‌و مرۆیی گه‌وره‌دایه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كه‌ى زیاتر كردوه بێباكى هاوڵاتیانه‌و كه‌مترین هاوڵاتى ڤاكسینى وه‌رگرتوه‌و خۆپارێزیش په‌یڕه‌و ده‌كات.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، له‌ئێستادا له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كان ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى توشبوانى كۆرۆنا له‌خۆیان بگرن، ته‌ئكیدیكردۆته‌وه، "به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ى توشبون هه‌ر به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه، ئه‌وا نه‌خۆشخانه‌كانیش تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشیان نابێت".
له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌عێراق به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، تائێستا زیاتر له‌ملیۆنێك‌و 500 هه‌زار هاوڵاتی توشى كۆرۆنا بون‌و له‌پارێزگاكانى عێراقیش زیاتر له18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ى نوێترین ئاماریش له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق نزیكه‌ى ملیۆنێك‌و 200 هه‌زار هاوڵاتی ته‌نها یه‌ك ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌و ته‌ندروستیش ئه‌وه به‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره ناوده‌بات كه هاوڵاتیان ئاماده‌نین ڤاكسین وه‌ربگرن.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌كاتێكدایه، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی پێشبینیدەکات لەچەند مانگی داهاتودا "دەلتا کۆرۆنا" هەژمونی خۆی بەسەر تەواوی جیهاندا بسەپێنێت.
ڕێکخراوەکە لەڕاپۆرتێکی نوێ‌دا ئاشکرایکردوە، لەئێستادا له75%ی توشبوە نوێکانی کۆرۆنا لەجیهاندا لەجۆری دەلتا کۆرۆنان، هەربۆیە لەچەند مانگی داهاتودا دەلتا کۆرۆنا هەژمونی خۆی بەسەر تەواوی جیهاندا دەسەپێنێت.
ش.هـ