شارپرێس:
پارێزگاى هه‌ولێر له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له ڕه‌تیكردۆته‌وه، له‌هیچ كوێیه‌كى ئه‌و پارێزگایه ته‌قه له‌گه‌شتیارانى عه‌ره‌ب كرابێت، جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "ئه‌و ڕوداوه‌ى ئێستا گرته‌كه‌ى بڵاوبۆته‌وه ڕاسته له‌هه‌ولێر بوه، به‌ڵام پێش جه‌ژن بوه".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگه‌یاندوه، "دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌و چەند شوێنێکی دیکە، گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لەڕۆژانی جەژن دەستدرێژیکراوەتەسەر گه‌شتیاران‌و پاسێکی گەشتیاری‌و تەقەی لێکراوە".
ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، "بەهەمولایەک ڕادەگەیه‌نین، ئەم ڕوداوە بەهەموو شێوه‌یەک دورە لەڕاستی‌و هیچ ڕوداوێکی لەمجۆرەو ڕوداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕووینەداوە".
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "ئەم گرتە ڤیدیۆیەو ڕوداوەکەش کۆنەو بەماوەیەکی پێش جەژن ڕویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بوە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار".
له‌و ڕوه‌شه‌وه هاتوه، "جارێکی تر هاوڵاتییان‌و هاوشاریانی خۆشەویستی سنوری پارێزگاکەمان دڵنییادەکەینەوە ڕەوشی ئەمنی هەولێری پایتەخت سەقامگیرو سەلامەتی‌و پاراستنی گیانی گەشتیاران‌و سەرو ماڵی هاوڵاتییانی شارەکەمان بەچاوکراوەیی‌و شەونخونی برایانمان لەهێزەکانی ناوخۆ پارێزراوە".
لەلایەکى دیکەشەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر لەسەر هەمان ئەو گرتە ڤیدیۆییه‌ى بڵاوبۆته‌وه ڕونكردنه‌وه‌یداو ئاشكراشیكردوه، ڕۆژانە هاتنی گەشتیاران بەڕێژەیەکی زۆرباش بەردەوامەو بەپێی ئامارەکانیش تا دوەم ڕۆژی جەژن 103 هه‌زارو 169 گەشتیار هاتونە سنوری پارێزگای هەولێر.
ش.هـ