شارپرێس:
هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌بڕیارێكى نوێ‌دا، سه‌رجه‌م ئه‌و ناسنامانه‌ى بۆ هێزه‌كانى دژه تیرۆر دروستكراون وه‌رده‌گرێته‌وه‌و ناسنامه‌ى نوێیان بۆ دروستده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"بڕیاره‌كه‌ى تاڵه‌بانى نایاساییه، چونكه ده‌زگاى دژه تیرۆر حكومیه‌و سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمه پێویسته ئه‌وان ئه‌وكاره بكه‌ن نه‌ك به‌رپرسى حزب"، هاوكات تاڵه‌بانى بڕیاریداوه ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌شدا بكات كه به‌ناوى دژه تیرۆره‌وه سودمه‌ندبون.
میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى ئاشكرایكرد، بافڵ تاڵه‌بانى بڕیاریداوه لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه بكات كه به‌شێوه‌ى "نایاسایی" ناسنامه‌ى ده‌زگاى دژه تیرۆریان بۆ دروستكراوه‌و بڕیاریشیداوه له‌سبه‌ینێوه سه‌رجه‌م ناسنامه‌كانیان لێ وه‌ربگرێته‌وه.
له‌و بڕیاره‌ى تاڵه‌بانیدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ركه‌سێك به‌ناوى دژه تیرۆره‌وه سودمه‌ندبوبێت له‌وه‌رگرتنى پاره‌و زه‌وى‌و ئۆتۆمبێل‌و چه‌ك، هه‌ر هه‌مویان لێ ده‌سه‌نێته‌وه‌و ئه‌وكه‌سه‌شى پابه‌ندى ئه‌م بڕیاره نه‌بێت ڕوبه‌ڕوى دادگاى ده‌كاته‌وه.
وه‌كو میدیاكانى یه‌كێتى ئاماژه‌یان بۆكردوه، زیاتر لە 12 هەزار ناسنامەی دژەتیرۆریان بۆ دروستکراوە.
سه‌رچاوه‌كیش كه داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، "ئه‌و بڕیاره‌ى بافڵ تاڵه‌بانى نایاساییه، چونكه هه‌ردوو ده‌زگاى دژه تیرۆر له‌هه‌رێمى كوردستان سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌و دروستكردنى ناسنامه‌ى نوێ پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه بێت، نه‌ك كه‌سى یه‌كه‌م یان به‌رپرسانى باڵاى حزبه‌كان".
ش.هـ