شارپرێس:
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێک پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە.
ده‌سته‌ی چاودێری كه‌شوهه‌وای عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویکردەوە کە شه‌پۆلێكی دیكه‌ی گه‌رما روو لە عێراق دەکات کە لە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووەوە دەست پێدەکات و پله‌ی گه‌رما له عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه کە پێشبینی ده‌كات تا رۆژی دووشه‌ممه پله‌ی گه‌رما به به‌رزی بمێنێته‌وه.
ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وا ئاماژەى بەوەشکردوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی كه‌مێك دابه‌زیوه، به‌ڵام سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێنه‌وه.
ماوەی چەند رۆژیکە شەپۆلێکى گەرما لە رووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردوە کە بەهۆیەوە هاوڵاتیان نەیانتوانى لەرۆژانى جەژنى قوربان مەراسیمە کۆمەڵایەتیەکان ئەنجام بدەن، هاوکات ئەو شەپۆلی گەرمایە کەنەداو بەشێک لە وڵاتانى ئەوروپاشى گرتووەتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا لە چەند ناوچەیەکى هەرێم و لە چەند وڵاتێکى عەرەبی باران بە خوڕ باریوە.