نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە بەرزیدا ماوەتەوە

ئابوری

25/07/2021‌ 205 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەراورد بە رۆژانى رابردوو بە جێگیری ماوەتەوەو نرخى یەک بەرمیل نەوت سەروو ٧٤ دۆلارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕەکانی نەوتی جیھان بە ٧٤ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەى پێوە کراوە لەکاتێکدا دوێنیش هەمان نرخ بوو.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧٢ دۆلار و حەوت سەنت.